کوردستانی

لە بارەی مووچە هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی مووچە هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیى پەروەردەى کەلار ئاگادارییەکی ئاراستەى قوتابخانەکان کرد و تێیدا رایگەیاندووە، رۆژى یەکشەممە مووچەى مامۆستایانى وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکى بەڕێوبەرایەتیى پەروەردەى کەلاردا کە ئاراستەى قوتابخانەکانى سنورى پەروەردەکەى کردووە هاتووە، رۆژى یەکشەممە (پێنجى ئەیلوولى 2021) شایستەى دارایى مانگى شوباتى مامۆستایانى وانەبێژ دابەشدەکرێت.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 20 هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراوون و پێشتر حکومەتى هەرێمی کوردستان شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە بەبڕى 300 هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس و 250 هەزار دینار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan