کوردستانی

نرخى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئاب دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئاب دیاریکرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دیاریکردنى نرخى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ (یەک بۆ 31ی ئابی 2021) له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ ده‌ هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکى قایمقامییەتى سلێمانیدا نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا ئامەژە بەوەکراوە"به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌یەکى قایمقامییەت ‌، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌ مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) کاتژمێردا بووه‌ و هه‌ر کاتژمێرێک به‌ (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان نۆ هه‌زار بۆ (10,500) دینار ده‌بێت".

ئەوەش روونکراوەتەوە‌، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئاب ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan