کوردستانی
قوباد تاڵەبانی بۆ کاندیدەکان: دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لەگەڵ کاندیدانی هاوپەیمانییەکە کۆبووەوە و پێی راگەیاندن، بەجۆریک کار بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن و دەبێت بەیەکەوە کار بۆ زامنکردنی مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لەگەڵ کاندیدانی هاوپەیمانییەکە کۆبووەوە و پێی راگەیاندن، بەجۆریک کار بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن و دەبێت بەیەکەوە کار بۆ زامنکردنی مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دووی ئەیلولی 2021 قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کاندیدانی هاوپەیمانیی کوردستان پێی راگەیاندوون "لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدان و خەڵکی کوردستان داواکاریی رەوای هەیە و پێویستە دوای سەرکەوتنتان بە جۆریک کار بکەن کە لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکدا بن و دەبێت بەیەکەوە کار بۆ زامنکردنی مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بکەن".
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کاندیدەکانی هاوپەیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی دەرباز محەممەد، رێگەپێدراوی فەرمیی هاوپەیمانییەکە ئاسۆ مامەند و یاسین حەمە عەلی، بەرپرسانی هەڵبژاردنی هاوبەشی هاوپەیمانیی کوردستان کۆبووەتەوە و باسیان لە ئامادەکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەرکی سەر شانی کاندیدەکان کردووە.
هاوکات لەبارەی گرنگیی هاوپەیمانیی کوردستان سەرۆکی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە "ئەم هاوپەیمانێتییە هەوڵێکی جیددیە بۆ بەدیهێنانی خەونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروان، ئەو خەونەش ئامانجی گەورەی هەیە، بۆیە دەبێت بیسەلمێنین و کار بۆ بەجێهێنانی دروشمە سەرەکییەکەمان بکەین کە (بەیەکەوە بەهێزترین)".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت یەکێتی و گۆڕان و کاندیدەکانی هاوپەیمانیی کوردستان "کار بۆ ئەوە بکەین کە زۆرترین کاندید بنێرینە بەغدا لەپێناو بەدیهێنانی ماف و خواستی هاووڵاتییان، چونکە ئێمە دەتوانین لە بەغدا بە یەک دەنگی کار بۆ بەدیهێنانی ئەو داواکارییانە بکەین".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



