کوردستانی

نرخی کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەم توێژە کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەم توێژە کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان یەکەم هەنگاوى بۆ هەرزانکردنى نرخى نان لە بازاڕەکان گرتەبەر و 20% نرخى کارەباى بەکارهاتووى بۆ سەرجەمى نانەواخانە و سەمونخانەکان داشکاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووی ئەیلولی 2021 وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆى کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى لەسەرە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە "لەبەر بەرژەوەندى گشتى کۆنترۆڵکردنى نرخى نان و نەهێشتنى قۆرخکارى لە گرانکردنى نرخى نان بڕیاردرا بە داشکاندنى 20% لە نرخى کارەباى بەکارهاتوو بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکان لە رۆژى یەکى ئەیلولى 2021 جێبەجێ بکرێت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan