کوردستانی

لە رووداوێکدا چوار برا بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا چوار برا بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەى سلێمانى - پیرەمەگرون بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە سێ برا گیانیان لەدەستدا و برایەکی دیکەشیان بریندارە و باری تەندروستیی ناجیگێرە.

سامان نادر، بەرێوبەرى سەنتەرى فریاگوزارى سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021 لە رووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر رێگەى سلێمانى - پیرەمەگرون بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیانەوە سێ برا گیانیان لەدەستدا و چوارەمیشیان بریندارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لەو چوار برایە دایک و باوکیشیان لەگەڵدا بووە و ئێستا بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر، بەڵام دۆخى براکەیان ناجێگیرە".

بەرێوبەرى سەنتەرى فریاگوزارى سلێمانى ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی سێ براکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون، هەروەها براکان تەمەنیان 17, 14, 13 و 15 ساڵان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan