کوردستانی

سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی به‌رده‌ڕه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی به‌رده‌ڕه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا-

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی دادگای به‌رایی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش _ كه‌ڵه‌ك به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبیلێكی تیۆتا كامری و بارهه‌ڵگرێكدا، سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی دادگای به‌رایی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.

حه‌جی ئیسماعیل دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی دادگای به‌رایی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا خۆی شوفێری كردووه‌.
Qaiwan
Qaiwan