کوردستانی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو یان تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو یان تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌ركه‌سێك له ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوو سه‌ردانی چینی كردبێت مافی هاتنه ناو هه‌رێمی كوردستانی نیه.
دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گرتنه به‌ری رێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ رێگری له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شوێن و كارمه‌ندی تایبه‌ت ئاماده‌كراوه و ئه‌و شوێنه جیاكراوه‌ته‌وه له هه‌موو به‌شه‌كانی تری نه‌خۆشخانه‌كان، وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم وتی "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو یان تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه".
باسی له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و وه‌زاره‌تی ناوبراو نوێنه‌ریان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین له حاڵه‌تی رێگری كردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سێك ئه‌گه‌ر گومانی تووشبوون به كۆرۆنای لێبكرێت بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆش هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوو سه‌ردانی وڵاتی چینی كردبێت مافی هاتنه ناو هه‌رێمی كوردستانی نیه".