کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر کاتی دابەزینەوەی نرخی بەنزین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایانکردووه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت نرخی بەنزین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر نرخی پێش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخەکەی ئێستای، دەشڵێت، پێشبینی ده‌که‌ن نرخی بەنزین له رۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین و هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "کێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی گرتووەته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی زیاد نرخه‌که‌ی رووی له هه‌ڵکشان کردبوو، ئێستا نزیکه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که تاڕاده‌یه‌ک داکشانێکی که‌می به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئومێد ده‌که‌ین له داهاتوودا داکشانه‌که زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نرخێک که جێی ره‌زامه‌ندی هاوڵاتییان بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە "هۆکاری سه‌ره‌کی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین زۆرن یه‌کێک له هۆکارەکان ئه‌وه‌یه بازاڕی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوته‌مه‌نی بازاڕێکی بازرگانی ئازاده و زۆربه‌ی سوته‌مه‌نییه‌کان هاورده ده‌کرێن، هه‌روه‌ها له هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بۆرسه‌ی نه‌وت و له هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و به‌نزین له هه‌رێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی یان ئه‌و به‌نزینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دێت به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌ت باج و رسوماتێکی خستۆته‌سه‌ری ئه‌ویش هه‌ر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌که‌ی هەیە".
ر. ر

بیروڕا