کوردستانی
مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن لە بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئاگادارییەکدا زانکۆی راپەڕێن مەرجەکانى وەرگرتنى لە بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆکە دیاری کرد و داواى لە خوێندکاران کرد بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەشە ناوخۆییەکان بکەن.
لە ئاگادارییەکدا زانکۆی راپەڕێن مەرجەکانى وەرگرتنى لە بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆکە دیاری کرد و داواى لە خوێندکاران کرد بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەشە ناوخۆییەکان بکەن.
لە ئاگادارییەکەى بەڕێوبەرایەتیى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆى راپەڕین ئاگادارى ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە مەرجەکانى وەرگرتنى بەشە ناوخۆییان تێدایە و ئارەزووى نیشتەجێبوون دەکەن تیایدا سەردانى بەشە ناوخۆییەکان بکەن.
مەرج و پێداویستییەکان:
1. خوێندکاری زانکۆی راپەڕین بێت.
2. شوێنی نیشتەجێبونی خوێندکار لانیکەم پێویستە (٤٠کم) لەزانکۆوە دوور بێت، جگە لەو گوند و شوێنانەی کە رێگەی هاتوچۆیان باش نییە.
3. دەبێت خوێندکار خۆی ئامادەی وەرگرتنی ژوور بێت کە بە (٣) خوێندکار دیاریکراوەو پێداویستییەکانی وەک( کۆپی کارتی نیشتمانی یان ناسنامە، کارتی زانیاری، فۆڕمی خۆراک، کۆدی ئاسایش، سێ وێنەی رەنگاوڕەنگ) لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
4. پێویستە لەکاتی ئامادەبوون رەچاوی لایەنی تەندروستی بکرێت، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ ئەو خوێندکارەی داوای بەشی ناوخۆیی دەکات پێویستە پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتبێت و وێنەیەک لەبەڵگەنامەی کوتان پێشکەش بەبەشی ناوخۆیی بکات.
دووەم/ رۆژانی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
أ. رۆژانی(یەک شەممە و دووشەممە ) رێکەوتی(12و 13-9-2021) بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپەسی رانییە.
ب. رۆژانی(سێ شەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە) رێکەوتی( 14 تا 16-9-2021) بەشەناوخۆیی کچانی کەمپەسی رانیە.
ج. رۆژانی ( یەک شەممە تا پێنج شەممە ) رێکەوتی (12تا 16-9-٢٠٢١) بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی کەمپەسی قەڵادزێ.
تێبینی/ پێویستە خوێندکاران پابەندی مەرج و rۆژانی دیاریکراوبن، بە پێچەوانەوە بێبەشدەبن لەوەرگرتنی بەشەناوخۆیی.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



