کوردستانی
"رووداوی ته‌قه كردن له تانكه‌ره‌كانی غاز كێشه‌ی نێوان 2 كۆمپانیا بووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت "بهدواداچوونیانكردووه بۆ كێشه‌ی غاز و ئه‌وه‌ی روویداوه به‌ناوی كێشه‌ی غازه‌وه تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو چاره‌سه‌رده‌كرێت، باسی له‌وه‌شكرد رووداوی ته‌قه‌كردن له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی ئه‌و 2 كۆمپانیاوه هه‌یه كه پێشتر و ئێستا غازیان گواستووه‌ته‌وه.
دیمه‌ن ره‌زا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ردوو لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و لیژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ردانی قادر كهرهممان كرد به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی گرفتی غازی ماڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م و نوێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیا(كۆمپانیاكه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نوێكه)ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی غاز و نوێنه‌ری كۆمپانیای دانا غاز كۆبووینه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وت كۆمپانیا نوێكه ته‌نده‌ری بۆ ده‌رچووه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و كاری خۆی ده‌كات بڕی پێویستی غاز بۆ هه‌ر 4 پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌زیاده‌وه ده‌نێرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی "بۆ كێشه‌ی ته‌قه‌كردنیش له ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز به‌دواداچوونمان كرد بینیمان له ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م و كۆرمۆر لیوای پاراستنی نه‌وت و گازی لێیه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و سنوره نه‌بووه ئه‌وه‌ی روویداوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره بووه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه و بازیان و پیره‌مه‌گروون ته‌قه‌یان لێكراوه، به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی نێوان ئه‌و 2 كۆمپانیایه، كێشه‌ی ئه‌و 2 كۆمپانیایه‌ش په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه".
دیمه‌ن ره‌زا، وتیشی "تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی به‌وه دێت كه به قه‌یرانی غاز ناو ده‌برێت چونكه ئه‌وانین بڵێین شتێك نه‌بووه به‌ناوی قه‌یرانی غاز، زیاتر ئه‌وه‌ی هه‌بووه هاوڵاتیان رێژه‌ی زیاد له پێداویستی خۆیان غازیان كڕیوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی وا هه‌ست بكه‌ن قه‌یرانی غاز دروستبووه".