کوردستانی

داعش هاوڵاتییەکی کوردی لە بەرانبەر 50 دەفتەردا ئازاد کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هاوڵاتییەکی کوردی لە بەرانبەر 50 دەفتەردا ئازاد کرد
مەودا میدیا-

بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی لە قه‌زای مه‌خمور رایگه‌یاند، دوای ماوەیەک له‌ رفاندنی هاوڵاتییه‌ك له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور، شه‌وی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر 50 دەفتەر دۆلار (نیو ملیۆن دۆلار) له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ئازادكرا.

رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە قه‌زای مه‌خمور بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی  داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی  شه‌عه‌لی كۆن سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، له‌ ئه‌نجامدا سێ سەرباز کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و  جگه‌ له‌وه‌ش چه‌كدارانی داعش هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یان به‌ناوی (نایف محه‌مه‌د) به‌ره‌و شوێنێكی نادیار  رفاندووە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە لایەکی دیکەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەک لە لایەن داعشەوە رفێندرا و شه‌وی رابردوو ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌رانبه‌ر بە نیو ملیۆن دۆلار (50 دەفتەر دۆلار) له‌لایه‌ن  چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ئازاد كرا، چووەوە ناو كه‌س و كاره‌كه‌ی".

ئەوە لە کاتێکدایە دره‌نگانی شه‌وی چواری ئه‌م مانگه‌ش، له‌سنوری ناحیه‌ی قه‌راج چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزێكی سوپای عیراق و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan