کوردستانی
پێشنیازە بڕیارێک لەبارەى مووچە و پلە بەرزکردنەوە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنە جیاوازەکان پێشنیازە بڕیارێک ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بخرێتە بەرنامەى کارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنە جیاوازەکان پێشنیازە بڕیارێک ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بخرێتە بەرنامەى کارەوە.
لەنوسراوێکدا کە واژۆى 25 پەرلەمانتارى فراکسیۆنە جیاوازەکانى لەسەرە و ئاراستەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە داواکراوە پێشنیازە بڕیاری (پابەندکردنى حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان) لەنزیکترین دانیشتندا بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنەکانى پەرلەمانەوە.
بە پێی پێشنیازە بڕیارەکە حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى ئەو یاسایانەى مووچەى مووچەخۆران رێکدەخەن و لە هەرێمى کوردستان بەرکارن، بەبێ هیچ لێبڕین و کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنێک.
هەروەها لەرێگەى ئەو پڕۆژەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە کۆکردنەوەى داهاتى نەوتى و نانەوتى و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەى گشتیی و هاوکات حکومەت پابەند دەکرێت بە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و بەستنى سەرجەم شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



