کوردستانی
"هیچ هاوبەشێک لەسەر نەبەستنی پێوەری ئاو سزا نەدراوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە سزای نەبەستنی پێوەری ئاو بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە نەبەستنی پێوەری ئاو هیچ سزایەكی نییە و تا ئێستا هیچ هاوبەشێک لەسەر نەبەستنی پێوەری ئاو سزا نەدراوە و ئەوەی لە هاوبەشان وەردەگیرێت تەنها کرێی ئاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی ئەیلولی 2021 ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا نەبەستی پێوەری ئاو هیچ سزایەكی نییە و هیچ هاوبەشێکی ئاویش لەسەر نەبەستنی پێوەری ئاو سزا نەدراوە".
ئەوەشی خستەڕوو " ئەوەی لە هاوبەشانی ئاو وەردەگیرێت تەنیا كرێی ئاوە، جا بەپێوەر بێت بۆ ئەوانەی كە پێوەری ئاویان بەستووە یان بەبێ پێوەر بۆ ئەوانەی تائێستا پێوەرەكەیان نەبەستووە، وتیشی، ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، مانگانە 80 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەوانەی پێوەری ئاویان بەستووە مانگانە 45 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت تەنانەت ئەگەر بڕی بەکار هێنانیشیان زیاتر بێت".
بەستنی پێوەری ئاو لەساڵی 2015وە لەهەرێمی كوردستان لەڕێگەی پڕۆژەیەكەوە دەستی پێكرد، تائێستا نزیكەی لەسەدا 63.5ی هاوبەشانی ئاو لەهەرێمدا پێوەری ئاوی بەستووە، لەو ژمارەیەی كە زیاتر لە 982 هەزار هاوبەشی ئاو هەیە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا