کوردستانی
پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەڵبژاردنە پێشەوەخەتەکەی عیراق کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی ئەیلولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامیدا، رایگەیاند "سوپاسی یەکێتی ئەوروپا دەکەین بۆ هەموو ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی کوردستان و عیراقی کردووە، داوا دەکەین پشتیوانمان بن بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا".

لای خۆشییەوە جۆزێپ بۆرێلیش ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە رۆڵی گەورەیان هەبووە لە تێکشکاندنی داعش، ئەوانیش بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لەو شەڕە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "گۆڕانی كهشوههوا كاریگهری لهسهر جیهان ههیه و ئێمهش له دهرهوهی ئهو كاریگهرییه نین، تا دێت روونتر دهبێتهوه كه گۆڕانی كهشوههوا بۆ ئاسایش و پێشكهوتنی عیراق مهترسییه و داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین هاوکارییمان بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانکارییە لە کەشوهەوادا روویداوە".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "سەردانەکەی جۆزێپ بۆرێل نیشانەی هاوسۆزیی یەکێتیی ئەوروپایە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا