کوردستانی

کورتەباڵایان داوای ئەو پارەیە دەکەن کە لە پەرلەمانتاران دەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورتەباڵایان داوای ئەو پارەیە دەکەن کە لە پەرلەمانتاران دەبڕدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵایان داوا دەکات ئەو پارەیەی کە لە پەرلەمانتارانی خانەنشین بڕدراوە بدرێت بە کورتەباڵایان و چەند داواکارییەکی تریش دەخاتەڕوو.

عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "دەستخۆشیمان هەیە کە حکومەت دەستی بە چاکسازی کردووە، داوا دەکەین ئەو پارەیەی کە لە کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان دەبڕدرێت بخرێتە سەر رەسیدی کۆمەڵەی کورتەباڵایان".

ئاماژەی بەوەشکرد "کورتەباڵاکان لەڕووی تەندروستییەوە کێشەی گەورەیان هەیە، داوا لە حکومەت دەکەین کە هاوکاریمان بکەن لە نەخۆشخانە و خوێندن و بوارەکانی ترەوە".

"ئێمە پێمان خۆش دەبوو ئەگەر هەموومان بروانامەمان هەبوایە و بمانتوانیایە خزمەت بە کۆمەڵگە بکەین، بەڵام لەرووی جلوبەرگ و جانتا و پێنووس و تێنووسەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانەوە دۆخەکە گونجاو نییە بۆئەوەی کورتەباڵایان بەردەوامیی بە پرۆسەی خوێندن بدەن" عومەر جەبار وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە هەشت هەزار کەس هەن کە خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵا نین و ناویان لە ناو لیستەکانی ئێمەدا هەیە".

 ب.م
Qaiwan
Qaiwan