کوردستانی
ئاسایشی گه‌رمیان چه‌ند تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دراو و فێڵكردن ده‌ستگیرده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاسایشی گه‌رمیان له 2 چالاكی جیاوازدا 3 كه‌س به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دراو و فێڵكردن ده‌ستگیرده‌كات كه دوو له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی دانیشتووی رزگارین و یه‌كێكیان دانیشتووی سلێمانیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی ساخته‌كردنی دراو له بازاڕه‌كانی شاری كه‌لار و گه‌رمیان هه‌بوون، هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌لار پاش چاودێری ورد له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 تواننیان 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوه‌كانی(س، ئـ، ع) له‌دایك بووی 1993 و(ش، م، ح) له‌دایك بووی 1999 له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان 1 ملیۆن و 175 هه‌زار دیناری ساخته‌ی عیراقی و 500 دۆلاری ساخته‌ی ئه‌مریكییان پێگیراوه".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه به‌ناوی(ی، ح، خ)له‌دایك بووی 1970 دله‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی ناوه به‌وه‌دا كه له ساڵی 2014 ه‌وه فێڵكردن و فریودانی كردووه‌ته پیشه‌ی و له سنوری شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین تاوانی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدراوه.