کوردستانی
رۆژانە ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان پێنج سانتیمەتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان رۆژانە به‌رده‌وامه له دابه‌زین و داواکانی به‌غداش به‌رده‌وامە بۆ به‌ردانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه جوتیارانیش داوای زیاتر بەردانەوەی ئاوەکە دەکەن لەلایەکی دیکەشەوە و به‌رپرسانی به‌نداوه‌كه باس لەوە دەکەن پارێزگاریی له ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن.
بەرپرسانی بەنداوەکە باس لەوە دەکەن به‌راورد به ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار مه‌تر ئاستی ئاوه‌كه دابه‌زیوه و رۆژانه‌ش پێنج سانتیم كه‌م ده‌كات، باس لەوەش دەکرێت ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ بێبارانیش دووباره ببێته‌وه، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی و مرۆیی روو ده‌دات.
ده‌یارچه‌ی دوكان به گشتی توانای وه‌رگرتنی حه‌وت ملیار مه‌تر سێجای ئاوی هه‌یه، ئاوی دوکان زیاتر به‌ردراوه‌ته‌وه بۆ وزه‌ی كاره‌با و كشتوكاڵ، جگه له‌وه هۆكاری ئه‌م رێژه كه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می باران بارین.
ک.ر

بیروڕا