کوردستانی

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆریان كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانی غاز، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش ده‌ڵێت بابه‌ته‌ زیاتر كێشه‌ی ئه‌منییه‌ نه‌ك قه‌یرانی غاز. 

پێشه‌وا هه‌ورامانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمپانیای غاز نیه‌، ته‌نها كێشه‌ی ئه‌منی دروستكراوه‌ بۆ شوفێری ته‌نكه‌ره‌كان ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئێمه‌ غازه‌كه‌ ناگوازینه‌وه‌ ئه‌گه‌ربێت و ژیانمان پارێزراونه‌بێت چونكه‌ تائێستا 22 ته‌نكه‌ر ته‌قه‌یان لێكراوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی "ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌ ده‌كه‌ن ناسنامه‌یان دیارنیه‌، هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كۆمپانیا نوێیه‌ په‌كبخه‌ن كه‌  كاره‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه‌ له‌ڕێی ته‌نده‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان