کوردستانی
"ئیسلامییەكانى كوردستان خەریكی یەكتر شكاندنن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت شەڕی ئەندام و كادیرانی حزبە ئیسلامییەكان بۆ ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سۆشیال میدیا گوازراوەتەوە و ئاماژە بەوەشدەكات ئیسلامییەكان خەریكی شكاندنی یەكترین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی شوباتی 2020 عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكى رۆژنامەوانيدا رايگەیاند "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی كە ئەندام و كادیرانی لایەنە ئیسلامییەكان لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەریكی ئەوەن قسە بەیەكتر دەڵێن لە كاتێكدا ئێمە هەڵگری پەیامێكی ئەخلاقی بەرزین و پێویستە پابەند بین بەو مەبادیئە دینیانەی كە جەخت لە پاراستنی برایەتی نێوان موسڵمانان دەكاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە ئەندام و كادیران و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەكەم كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكەنە مینبەری كۆبوونەوە و یەكتر شكاندن گەر هەر رەخنەو گازندەو نیگەرانییەك هەبێت دەرگای رابەری گشتی و شورای ناوەندی و مەكتەبی سیاسیی و سەرجەم مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكانمان كراوەیە بۆ ئاراستەكردنی هەر رەخنە و گفتوگۆو پێشنیازێك".
لەماوەی رابردوودا چەندینجار ئەندام و لایەنگر و كادیرانی سێ حزبە ئیسلامییەكەی كوردستان دژی یەكتر و قسەو هەڕەشەیان لە یەكتری كردووە و یەكترین بەوە تۆمەتبار كردووە كە سەركردەكانیان ناتوانن كاری ئیسلامی هاوبەش پێكەوە بكەن.