کوردستانی
قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێک ئاراستەی یەکگرتوو دەکات.
لە پەیامەکی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت"بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەم كاروانە ئیسلامییە مەدەنییە كوردستانییە دەخوازم".
ئاماژە بەوەشدەکات "بەهیوام ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتوو وێستگەیەك بێت بۆ بەهێزكردنی فرەیی سیاسی و ئایدۆلۆژی لەكوردستان لەسەر بنەمای تەبایی و لێكتێگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییە نیشتمانی و كوردستانییەكان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە"دەستخۆشی لە شێوازی كاری میانڕەوانەی یەكگرتوو دەكەین و شانازیی بە دۆستایەتی دێرینی رابەری كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال و سەركردایەتی یەكگرتوو دەكەین لەسەرجەم قۆناغ و وێستگە جیاجیاكان، چاوەڕوانی ئەوەشین بەهەمولا هاوكار و پاڵپشت بین بۆ سەرخستنی كارنامەی چاكسازیخوازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئامانج و خواستی لەمێژینەی هەموو هێزێكی چاكەخواز و نیشتمانپەروەرەكانی كوردستانە سەرباری جیاوازی ئینتیماو ئاراستەو پێگەیان".