کوردستانی
350 كەس لە بەشی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار داخڵكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا 8 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە ناو نەخۆشخانەی شار كراون و 350 كەسیش لە بەشی مێشك و دەمار داخڵكراون.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەماوەی یەك مانگی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و بەشی زۆری ئەو نەخۆشخانەش چارەسەری پێویستیان بۆ وەرگیراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "هەر لەو مانگەدا 350 كەس لە بەشی مێشك و دەمار داخڵكراون و زیاتر لە 900 نەشتەرگەری جیاجیا لە ناو نەخۆشخانەكەدا كراون و 8 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەش ئەنجامدراوە و زیاتر لە 122 هەزار پشكنینی جیاجیای تاقیگەیی كراوە".
نەخۆشخانەی شار نەخۆشخانەیەكی سەردەمیانەیە و تەواوی بەشەكانی تەندروستی سلێمانی لەو نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیە كۆكراونەتەوە لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین بەش گوازراونەتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە و هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ گرفت و دروستبوونی جەنجاڵی سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.