کوردستانی
لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا.
حازم محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی بەردەڕەش بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:10 خولەکی بەیانی لەسەر رێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحییەی کەڵەکی سەر بە پارێزگای دهۆک رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی تویەتا کرۆلا کامری و مارسیدسی بارهەڵگر روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک بەناوی (ئیسماعیل مەحمود) کە پیشەی پارێزەرە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی کامریەکە بووە گیانی لەدەستدا".
حازم محەمەد وتیشی "تەرمەکەی رەوانی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و هۆکاری رووداوەکەش بەکارهێنانی رێگەی هەڵە بووە".