کوردستانی

مەسعود بارزانی: پشتیوانی خۆمان بۆ داوا رەواكانی خۆپێشاندەران و هاوڵاتیانی عیراق دووپاتدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود بارزانی: پشتیوانی خۆمان بۆ داوا رەواكانی خۆپێشاندەران و هاوڵاتیانی عیراق دووپاتدەکەینەوە
مەودا میدیا

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ باره‌ی توندوتیژییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاره‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف په‌یامێكی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا .

مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەدا رایگەیاند "زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و كوشتن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەكەین". 

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا دەكەین حكوومەتی عێراقی و دامودەزگای ڕەسمی و پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێ بكەن، پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بۆ گەییشتن بە چارەسەر، بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە بكەن كە بەرۆكی عێراقی گرتووە". 

ئەوەشی خستەڕوو "هەر لێرەیشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و هاوڵاتیان دووپات دەكەینەوە و، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان