کوردستانی
تائێستا كارگەكانی سلێمانی پابەندی مەرجەكان و دانانی فلتەر نەبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تائێستا كارگەكانی سنوری بازیان و تانجەرۆ پابەندی ئەوە نەبوون بەپێی مەرج و رێنمایەكان كاربكەن و بەشێكیان دوكەڵ و پاشماوەكان دەكەنە هەواوە.
رێبوار ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كارگەكانی سنوری بازیان و ناوچەی تانجەرۆ پابەندی تەواوەتیان بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنمایە ژینگەیی و تەندروستییەكان نییە و تا ئێستاش پاشماوەكان دەكەنە هەوا و ژینگە پیس دەكەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەیەك هەیە بۆ ئەو كارگانە بۆ ئەوەی پابەندبكرێن بە مەرجەكان و چیتر دوكەڵ و پاشماوەكان بڵاونەكەوە بە ناوچەكان و هاوڵاتیان توشی نەخۆشی و مەترسی لەسەر ژیان دروست نەبێت پرۆژەكە دراوەتە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن".
رێبوار ئەحمەد هەروەها وتی " بەپێی پرۆژەكە سەرجەم كارگەكان پابەند دەكرێن بە دانانی كامێرای كراوە واتە ئۆنلاین و بەردەوام لە رێگەی ئەو كامێراوە چاودێری دەخرێتە سەر كارگەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەتوانن لە هەر كات و رۆژێك بێت چاودێری كارگەكان بكەن و لە رێگەی مۆبایلەكانیانەوە بزانن تا چەند كارگەكان پابەندن".
لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە سەدان كارگەی بیناسی و پیشەسازی و تواندنەوەی ئاسان هەیە و بەشی زۆریان پابەندی مەرجەكان نابن و دوكەڵ و پاشماوەكان تێكەڵ بە هەوا دەكەن و مەترسیان لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دروستكردووە.