کوردستانی
مەودا میدیا وردەکاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەردەوامە ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت "33 ماددەی پەیڕەوەکە پەسەند کراوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاوکات سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنە دەکات بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەم هەفتەیەدا چەندین کۆبوونەوەی بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەکانیش بەردەوامی دەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی 77 ماددەیە لە کۆی ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجام دراون تەنها 33 ماددە دەنگی لەسەر دراون ئەو ماددانەی کە ماون هەفتەی داهاتوو دەنگیان لەسەر دەدرێت".
چاوڕەش وتی "ئەو ماددانەی کە پەسەندکراون پەیوەندییان بە ژیانی حزبی یەکێتییەوە هەیە، هەروەها ئەو ماددانەی کەماون پێویستییان بە چەندین کۆبوونەوەی دیکە دەبێت".
سەبارەت بەوەی هەفتەی داهاتوو لەچ کاتێکد کۆدەبنەوە ناوبراو ئەوەی خستەڕوو "کە هیچ کاتێکمان دیاری نەکردووە کە هەفتەی داهاتوو تێیدا کۆبینەوە".