ئەدەب و هونەر
هونەرمەند ئەساڵە بۆ جاری چوارەم چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەساڵە نەسری بۆ جاری چوارەم لە گەڵ شاعیری عیراقی حەسەن فایەق چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەساڵە نەسری بۆ جاری چوارەم لە گەڵ شاعیری عیراقی حەسەن فایەق چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
مى عیدان رۆژنامەنوسى کوەیتى لەهەژمارى خۆى لە ئینستاگرام وێنەى هاوسەرگیریی ئەساڵەى 52 ساڵى بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لێکردوون.
تاکو ئێستا ئەساڵە نەسری بەفەرمی هیچ زانیارییەکی لەسەر هاوسەرگیرییەکەی بڵاونەکردووەتەوە، تەنها هەندێک زانیاری و وێنەی دزەیان پێکراوە.
لە ئێستادا ئەساڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە وڵاتی سعودیەن، دوای گەڕانەوەیان بۆ میسر بەشداریی لە کردنەوەی چێشتخانەکەی دا دەکات لە ئەب تاون کایرۆ، کە تایبەتی کردووە بە پێشکەشکردنی خواردنی لوبنانی.
ر. ر