کوردستانی
كارگەكانی غاز هاواریان لێ هەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاوەن كارگەیەكی غاز باس لەوەدەكات ماوەی 17 رۆژ دەبێت تەنها دوو تەنكەری غازیان بە دەستگەشتووە و ئاماژە بەوەشدەكات نرخ بەرزنەبوەتەوە و چاوەڕێی ئاسایی كردنەوەی دۆخەكەن.
هاوكار بایز، خاوەنی كارگەی غاز لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی 17 رۆژە تەنها 2 تەنكەری غازمان بۆ هاتووە و ئەو بڕەش زۆر كەمە بۆ ئەوەی بكرێتە ناو بتڵەكان و دابەش بكرێت بەسەر بریكارەكان بۆ ئەوەی بدرێتە ماڵان".
ئەوەشی خستەڕوو "پێش دروستبوونی ئەو دۆخەی ئێستا هەموو هەفتەیەك 2 تەنكەر غازمان بە دەست دەگەشت و دابەشی سەر بریكارەكان دەكرا بەڵام ئەو بڕە ئێستا كەمبوەتەوە و چاوەڕێی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكەین".
هاوكار بایز هەروەها وتی "رۆژانە ئەو بڕە غازەی دەكرێتە ناو بوتڵەكان دەدرێتە بریكارەكان و لەگەڵ لیژنەیەكى ئاسایش كە لەگەڵ بریكارەكاندایە دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیان و نرخەكەش هیچ بەرزنەبوەتەوە و وەك خۆیەتی تەنیا بڕی غاز كەمبووەتەوە".
بە وتەی هاوكار "كارگەكانی غاز رۆژانە بڕێكی زۆر كەم غازیان بە دەستدەگات و بەشی پێویستی رۆژانە ناكات بۆیە هاوڵاتی ئەگەر پێویستی بە غاز بێت، دەبێت لە شوێنێك كۆببنەوە و نۆرە بگرن تا بەسەریان دابەشبكرێت".
ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی دروستبوونی كێشە لە گواستنەوەی غازی شلی ماڵان قەیرانی كەمی غاز بەشی زۆر ناوچەكانی گرتووەتەوە بە تایبەتی هەولێر و دهۆك و بڕی پێویستی غاز ناگات بە ناوچەكان.