کوردستانی
دادگای سلێمانی وەڵامی بەڵگەو تاوانی هەرێمی كوردستانی دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی شوباتی 2020 بەڵگەو تاوانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەیسی ئامانج بابانی و هاوسەری كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی سازكرد دادگای سلێمانی دەڵێت ئەو كارەی بەڵگەو تاوانی هەرێم لەقكردنی متمانەی هاووڵاتیانه بە دادگاكان و سیستمی دادوەری و دەزگاكانی لێكۆڵینەوە بە دەزگاكەی خۆیشییەوە.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی شوباتی 2020 بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەختدا بێئەوەی كەس داوای لێكردبێت كۆمەڵێك قسەی ناڕاست و چەواشەكارانەی لەسەر دۆسیەیەكی تایبەت بە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كردووە و پرسیار و گومانی لای هاووڵاتیان دروستكردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین نازانین ئەو قسانە لەمكاتەدا و دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر بڕیاری كۆتایی دادگا بە داخستنی دۆسیەكە لەبەرژەوەندی كێ و لەپێناوی چیدا كراوە جگە لە لەقكردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دادگاكان و سیستمی دادوەری و دەزگاكانی لێكۆڵینەوە بە دەزگاكەی خۆیشییەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا روونیشكراوەتەوە "ئەو كەسەی ئەو قسانەی كردووە خۆی جێبەجێكاری فەرمانەكانی دادگایە و پێویستە هەركات دادگا فەرمانی پێكرد وەكو خۆی جێبەجێی بكات و ئەنجامەكەی بخاتەوە بەردەستی دادوەر بەهیچ شێوەیەك كاری ئەو نییە و بۆی نییە ڕێوشوێن بۆ دادگا دیاری بكات و ڕێنمایی دادوەر بكات كە چی بكات و چی نەكات".
ئەوەش خراوەتەڕوو " ئەوكارەی ئەو بەڕێوەبەرە دەرچوونە لە سنووری یاسایی خۆی و مافی خۆمان لە وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەری دەپارێزین هەروەها هەموو هاووڵاتیانی بەڕێز دڵنیا دەكەینەوە كە دادگاكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی بەهەموو توانایانەوە یاسا بەسەر هەموواندا پیادە ئەكەن و مافی هەموو كەس و لایەنێك لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی یاسا بۆی دیاریكردوون ئەپارێزن".