کوردستانی

داوا دەكرێت رێگری بكرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەكرێت رێگری بكرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ماوەی نزیكەی دوو مانگە تەواوی كێڵگە پەلەوەرییەكان سنوری سلێمانی جوجك داغڵ ئەكەن و دەستیان بە بەرهەمهێنانی مریشك كردوەتەوە.

نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی كۆتایی ساڵی 2019 خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لە سنوری سلێمانی بەرهەمهێنانی مریشكیان راگرت بەهۆی ئەوەی توشی زیانی زۆر بووبوون دوبارە دەستیان بە بەرهەمهێنان كردەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا بەرهەمهێنان و داغڵكردنی جوجك ئاسایی بووەتەوە نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكان بە 2 هەزار و 500 دینارە لەگەڵ ئەوەشدا نامانەوێت نرخ لەسەر هاوڵاتی گرانبێت و ئێمەش بەردەوام لە زیاندابین".

جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەروەها وتی "داواكارین حكومەت نرخی مریشك دیاری بكات بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئێمەش بێت ناكرێت ئێمە لە تەواوی ساڵەكە لە زیان بین ناشكرێت هاوڵاتی بە گران مریشك بكرێت نرخەكە دیاری بكرێت باشترە بۆ هەردوولامان".

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی مریشك بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا لە دوكانەكاندا نرخی یەك كیلۆ مریشك بە 3 هەزار دینارە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان