تەکنەلۆژیا

هەواڵێک لەبارەی ئایفۆن 13ەوە بۆ هەوادارانی ئەو مۆبایلە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێک لەبارەی ئایفۆن 13ەوە بۆ هەوادارانی ئەو مۆبایلە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای ئەپڵ نەوەی نوێی زنجیرەی مۆبایلە زیرەكەكانی بۆ ئەمساڵ خستەڕوو، كە هەریەك لە ئایفۆن 13، ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13 پڕۆ لەخۆدەگرێت، لە 24ی مانگەوە بەشیوەی راستەوخۆ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

هاوکات لە راگەیەنراوەكەی ئەپڵدا كاتژمێری نوێی ئەپڵ و یەكەم تازەگەری لە ئایپاد مینی، سەرەڕای ژمارەیەك بەرهەمی دیكە خرانەڕوو، مۆبایلە نوێیەكە گۆڕانكاری لە توانای كامێرا و شاشەكەیدا بە روونی زیاتر و شاشەی OLED تیاكراوە، ئەمەش لە هەردوو جۆری ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13دا.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی چارەسەری A15، بوونی سستمی بەرگەگری ئاو و تۆز و خۆڵە بە پێوەری iP68، مۆبایلەكە بە پێنج رەنگ بەردەست دەبێت، هەروەك هەستەوەری ناسینەوەی دەمووچا و بچوكتردەبێت لە ئایفۆن 12، روونی شاشەكەش زیاتر دەبێت بە نزیكەی 28%، پاتری iPhone13mini درێژمەوداتر دەبێت بە نزیكەی كاتژمێر و نیوێك بەراورد بە iPhone12mini،  نرخی ئایفۆن 13 لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

تایبەتمەندییەكانی دیكە:

دۆخی سینەمایی باشتر بۆ وێنەگرتن.

هاوێنەی 12Mp لەگەڵ كرانەوەی f/1.5.

تایبەتمەندی جێگریی بینایی.

پاتری گەورەتر لە بەرهەمی پێشوو (زیادییەكە بە نزیكەی 2.5 كاتژمێرە).

نرخی iPhone 13 mini لە 699 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

بوونی تایبەتمەندی 5G.

یادگە (میمۆری) مۆبایلەكە هەرسێ جۆری 128 و 256 و 512 گێگا دەبێت.

تایبەتمەندییەكانی iPhone13Pro

چارەسەری A15.

رێژەی نوێكردنەوەی شاشە 120 هێرتز.

تایبەتمەندیی ProMotion.

بە قەبارەی 6.1 و 6.7 ئینج بەردەستە.

كامێراكانی تایبەتمەندی وێنەگرتنی شەوی تیایە.

نرخی iPhone 13 Pro لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەكات، نرخی iPhone 13 Pro Max لە 1009 دۆلارەوە بەردەست دەبێت بە یادگەی یەك تێرابایت.

خواستی پێشوەخت لە رۆژی هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات و كڕینی راستەوخۆش لە 24ی ئەم مانگە دەبێت.
ر، ر