کوردستانی
تیمێكی تایبەت وردبینی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق لە رێگەی تیمە تایبەتەكانیەوە وردبینی بۆ سیستم و پێكهاتەی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووە و بڕوانامەكەی بۆ نوێكردووەتەوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی بەپێی رێنماییەكانی رێكخراوی فڕینی شارستانی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئەو وڵاتە پێویستە بڕوانامەی ئیشكردن و سیستمی پێكهاتەكانی پیبدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ساڵی 2011ەوە یەكەمین فڕۆكەخانە بووە كە تەواوی سیستم و پێكهاتەكانی تەواوكردووە و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق یەكەمین بڕوانامەی دا بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی".
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەروەها وتی "ساڵانە پێویست دەكات دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق لە رێگەی تیمە تایبەتەكانی خۆی وردبینی هەموو سیستم و پێكهاتەو ئەو رێنمایانە بكات كە فڕۆكەخانەی سلێمانی لەسەری دەڕوات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەكان و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە دوای دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی هەموو رێنمایەكان جارێكی تر بڕوانامەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نوێكرایەوە".