کوردستانی

تەقە لە تەنکەرەکانی سوتەمەنی کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە تەنکەرەکانی سوتەمەنی کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە لە بەردەم کۆمپانیای دانە غاز لە  ناحییەی قادر کەرەم تەقە لە چەند تەنکەرێکی سوتەمەنی کرا.

سدیق محەمەد سەعید، بەڕێوبەری ناحییەی قادر کەرەم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ لەبەردەم  مەیدانی کۆمپانیای دانا غاز لە قادر کەرەم لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقە بەسەر تەنکەرەکاندا کراوە کە لەسەرەی سوتەمەنیدا وەستاون".

ئاماژەی بەوەشکرد "پۆلیسی نەوت و گاز چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دوورەوە تەقەکراوە نەزانراوە لەلایەن کێوە تەقەکان کراوە".

سدیق محەمەد وتیشی "تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەداواوە نەبووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دروستبوونی قەیرانی غازەوە لە هەرێمی کوردستان چەند رووداوێکی تەقەکردن لە تەنکەرەکانی سوتەمەی کراو لە رێگاکانی بازیان و چەمچەماڵ و دوکان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان