گشتی

ئەگەر هەستت بەم نیشانانەکرد یەکسەر واز لەکارەکەت بهێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر هەستت بەم نیشانانەکرد یەکسەر واز لەکارەکەت بهێنە
مەودا میدیا-

خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی لە کاتی کارکردندا هەوڵدەدەن بە باشترین شێوە کارەکەیان ئەنجامبدەن بۆ بەدستهێنانی ئەوەی کە دەیانەوێت، بەڵام  زۆر كات كۆمەڵێك گرفت هەیە كە فشارت لەسەر دروست دەكەن و رێگری دەكەن لەوەی توانای داهێنان و بەرەوپێش چونت هەبێت لە كارەكەت.

ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد واتا كاتی ئەوەیە واز لە كارەكەت بهێنیت:

1- هەست دەكەیت ئەو پارەیەی وەریدەگریت لە ئاستی ئەو ماندوبوونە نییە كە دەیچێژیت، هەست دەكەیت جیاوازی لە نێوان مووچەی كارمەندەكان دەكرێت.

2- هەست دەكەیت هیچ بەهایەكت نییە لە كارەكەت، بەشێوەیەكت لێهاتووە كە چواردەورت تاریك بووە لە پێش چاوت، كاتێك كات لەگەڵ خێزانەكەت بەسەر دەبەیت دەڵێیت، "نامەوێت ئەم كارە بكەم".

3- دەترسیت لەوەی بڕۆیت بۆ شوێنی كارەكەت، هەست دەكەت زیان بە لایەنی دەرونیت دەگەیەنێت.

4- توانای كۆنترۆڵكردنی ژیانی خۆتت لەدەستداوە، تەنانەت كاتی ئەوەت نییە لەگەڵ خێزانەكەت بیت بۆ پشوو یان گەشتێك.

5- فشارێكی زۆری دەرونیت لەسەرە، شەوان تووشی كەمخەوی دەبیت، ئازاری ماسولكەكانت هەیە، ئازاری گەدە و سەرئێشەت هەیە، كە هەموو ئەمانەش واتای ئەوەیە كارەكەت زیاتر لەوەی سودت پێبگەیەنێت زیانت پێدەگەیەنێت.

6- هەست بە بێزاری دەكەیت، چیتر كارەكەت  چێژ بەخش نییە بۆت و وەكو جاران دڵخۆش نیت بەوەی دەچیتە سەر كار.

7- بەردەوام لەگەڵ هاوپیشەكانت ناكۆكیت هەیە، هەست دەكەیت وزەیەكی نەرێنی زۆر لە چواردەورت هەیە و كاریگەری لەسەر تۆش دروستكردووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە