کوردستانی

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر: قارەمانیی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر: قارەمانیی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین
مەودا میدیا-

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر رایگەیاند، وڵاتەکەی شانازی بەدۆستەکانییەوە دەکات و قارەمانیی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن و پابەندن بە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا و راوێژکاری باڵای سەربازیی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر، کونسوڵی ئەمەریکا رایگەیاند "وڵاتەکەی شانازی بەدۆستەکانییەوە دەکات و قارەمانیی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "شەرەفمەند و پابەندن بە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە".

هاوکات وەزیری پێشمەرگەش ئاشکرایکرد، لە چاکسازیدا ھەنگاوی باش چونەتە پێشەوە و بۆ بەردەوام بونیش پێویستیان بە ھاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانان و رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە.کونسوڵی ئەمەریکاش دەڵێت "ھەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی لای ئەمەریکا زۆر بە بایەخە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan