کوردستانی
ئەفسەرێک بە گولـلـە بریندار بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی زوركانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێك برینداربوو به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی گوللـه‌ی له ده‌ست ده‌رچووه و پۆلیس ده‌ڵێت هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه نادیاره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند "کاتژمێر 11:20 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ح . ب ) لەدایک بووی ساڵی 1975 پیشەی ئەفسەر لە لیوای 130ی ڕاگەیاندن، دانیشتوی گوندی (زورکان) سەر بە ناحیەی سەنگەسه‌ر_قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕیندا هاتووه "بە وتەی کەسوکارەکەی بە چەکی جۆری دەمانچە گولـلـەیەکی لەدەست دەرچووە بەر کەلەکەی کەوتووە و بەو هۆیەشەوە بریندار بووە، هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکەش تا ئەمکاتە نادیارە، دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر چونەتە شوێنی مەبەست".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو "لە ئێستادا بریندارەکە لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".