کوردستانی

هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "شۆفیران وهاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 7ى شوباتى 2020 به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆڵێكی سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ بەتایبەتی له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت به‌فرێكی زۆر ببارێت و بگاته‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش وه‌ به‌رده‌وام بێت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ببێته‌وه‌ ساماڵ وه‌ بۆ به‌یانییه‌كه‌ی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك بێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌م چه‌ند رۆژه‌ بۆچه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژێر سفر بن".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران هاتووه‌ "بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان وشۆفێرانی ئازیز ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م چه‌ند رۆژه‌ ئاگادارییه‌كه‌ به‌هه‌ند بگرن و‌ بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن وه‌ له‌ كاتى چوونیان دڵنیابن له‌ بوونی پێداویستییه‌كانی رۆیشتن و لێخووڕین له‌ناو به‌فر و ‌زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ببه‌ستن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان