گشتی

ئەو کەسە کێیە کە قوباد تاڵەبانی بە پڕۆفیسۆر ناویدەبات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسە کێیە کە قوباد تاڵەبانی بە پڕۆفیسۆر ناویدەبات؟
مەودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی وەک ستایشێک بۆ وێنەگرەکەی کە چەند ساڵێکە بەبەردەوامی لەگەڵیدایە دەڵێت "فەرموون لەگەڵ ئەژی عومەر ناسراوە بە ئەژی (مصور) لای من پڕۆفیسۆر ئەژییە، چەندین ساڵە وێنەگری خۆمە و چەندین ساڵە تەحەمولی کردووم".

لە ستۆری ئینستاگرامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی خۆی و فۆتۆگرەفەرەکەی بەناوی ئەژی عومەر داناوە و وەک ستایشێک بۆ وێنەگرەکەی کە چەند ساڵێکە بەبەردەوامی لەگەڵیدایە نووسیویەتی "فەرموون لەگەڵ ئەژی عومەر ناسراوە بە ئەژی (مصور) لای من پڕۆفیسۆر ئەژییە، چەندین ساڵە وێنەگری خۆمە و چەندین ساڵە تەحەمولی کردووم".

ئاماژە بەوەشدەکات "بەشێکی زۆری ئەو وێنانەم کە بڵاودەبنەوە هی ئەم "بەڕێزەن" پاشان نووسیوییەتی سوپاس پڕۆفیسۆر".

هاوکات ئەژی عومەر وەک وەڵامێک بۆ قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "
جێگەی فەخر و شانازیە ئیش کردن لەگەڵ بەرێزت، کە بێ ماندوبوون شەو و رۆژ کردووتە سەریەک بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانەکەت، سوپاس بۆ پاڵپشتیکردنم".

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن