کوردستانی
ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکرادیەتیی یەکێتی بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست کۆدەبنەوە.
رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 8ی شوباتی 2020 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی "کۆبوونەوەکە درێژە پێدەری کۆبوونەوەکانی دیکەیە بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی ماددە و بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییە".
پێشتریش مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی 77 ماددەیە لە کۆی ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجام دراون تەنها 33 ماددە دەنگی لەسەر دراون ئەو ماددانەی کە ماون هەفتەی داهاتوو دەنگیان لەسەر دەدرێت".