کوردستانی
کچێکی تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە ناحیەی خەلیفان سەر بە شارۆچکەی سۆران بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەستدا کە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی دیاری نەکراوە تاوەکو ئێستا.
مقەدەم شەماڵ دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 8:40 خولەک لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران ئێشكگری ئاگادار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگادار كراونەتەوە بەبوونی تەرمی كچێكی 13 سال بەناوی (ب ر ح ) دانیشتوی ناحیەی خلیفان کە پیشەی خوێندکارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "كە ئەو کچە بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە چەكی چۆری دەمانچەوە گیانی لەدەستداوە و لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكەمان رەوانەی پزیشكی دادی كردووە لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران بەمەبەستی دیاری كردنی هۆكاری گیان لەدەستدانی دەستیش بەسەر چەكەكە دا گیراوە و لێکۆڵینەکان بەردەوامە".