کوردستانی

چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك رادەگەیەنێت كە بەنیاز بوون چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆش ببڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "زانیاریمان پێگەیشت لەبارەی چوار تۆمەتبارەوە كە لەوڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازن لە قەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەید سادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن ".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن".

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە راستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ‌ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە ، بەڵام لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان