گشتی

چۆن دەزانیت هاوڕێ کوڕەکەت ئاشقت بووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن دەزانیت هاوڕێ کوڕەکەت ئاشقت بووە؟
مەودا میدیا-

رەنگە هەموو کاتێک هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕێک وەک خۆی نەمێنێتەوە، هەندێکجار دەگۆڕێت  بۆ خۆشەویستی و پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە و گرنگ ئەوەیە پێکەوە ئاسوودەبن.

چۆن دەزانیت هاوڕێ کوڕەکەت ئاشقت بووە و دەیەوێت زیاتر نزیکبێتەوە:

1- هەمیشە لە پشتی تۆ دەمێنێتەوە و لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ تۆدایە، هەرگیز بینینی تۆ رەتناکاتەوە.

2- نیگای چاوەکانی هەمیشە بۆ تۆیە، لەنێوانی هەزاران کەس تەنها سەیری تۆ دەکات و بەدوای تۆدا دەگەڕێت.

3- بەردەوام ئارەزووی گفتوگۆ لەگەڵ تۆ دەکات و بابەتەکان دەوروژێنێت، چونکە دەیەوێت زیاتر بۆچوونەکانت بزانێت.

4-هەمیشە دەپرسێت لە ژیانی سۆزداریت و دەیەوێت بزانێت کەسێک لە ژیانی تۆدا هەیە، یان تۆ کەسێکی دیکەت خۆشدەوێت.

5- ئاشنات دەکات بە هەموو تاکەکانی خێزانەکەی و دۆستەکانی، باس لە ژیانی تایبەتی خۆیان دەکات، دەیەوێت زانیاری دەربارەی خێزانی تۆش بزانێت.

6- کاتێک خەمبارە تاکە رێگای ئاسوودەبوونی تۆیت.

7- هەموو یادگاری و تایبەتمەندیەکی تۆی لەبیرە، رۆژ و کات.

8- کاتێ لەگەڵ تۆدا دەبێت هەست بە خۆشی ئاسوودەیەکی زۆر دەکات.

9- سەرنجی زمانی جەستەیی بدە، ئاماژەکان هەموو بۆ تۆن.

10-هەندێک کات غیرە دەکات، لە هەموو بۆنەیەکدا پێی خۆشە لەگەڵ تۆدا بێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش