کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوەستێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەوە لە وڵاتی چین و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەندین رێنمایی تایبەتی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردەوە و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان نەبووە".
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی تەندورستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاین بەرێکخستنەوەی ئەو کەسانەی کە لە وڵاتی چینەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی خەڵکی عیراقن رێگەیان لێناگیرێت کە دێنەوە بۆ کوردستان، بەڵام پشکنینیان بۆ دەکرێت ئەگەر گومانی هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیان هەبێت جیادەکرێنەوە شوێنی تایبەتیان بۆ ئامادەکراوە و تاوەکو مانگێک لەژێر چاودێریدا دەبن".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان نەبووە".
محەمەد قادر وتیشی "ئەو کەسانەی هاوڵاتی عیراقی نین بۆ ماوەی 14 رۆژ لە چین بمێنەوە رێگەیان پێنادرێت داخڵی هەرێمی کوردستان بن، هەروەها ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی لە خاڵە سنوورییەکان پشکنین ئەنجام دەدەین".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو کەسانەی هاوڵاتی وڵاتی چینن و لە هەرێمی کوردستانن هەر لێرە دەمێنەوە لە ژێر چاودێریدا دەبن تاوەکو ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە، بەڵام هیچ هاوڵاتییەکی دیکە چینی لە هەرێمی کوردستان وەرناگیرێن".