کوردستانی
کێشەی کەمی غاز لەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌نێت کێشەی کەمی غازی ماڵان لە پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر كراوه ئاماژەی بەوەشکرد به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه وبریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن.
له‌شكر حەمید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگه‌یاند "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وت و كانزاكان به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه وبریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین و نرخی غازی ماڵان نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و پێویسته به نرخی حه‌وت هه‌زار و 500 دینار بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "له دوو رۆژی رابردوودا غازی پێویست هاتووه‌ته شاری سلێمانی و کێشەی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه".
لەشکر حەمید وتی "رۆژی هه‌ینی كه‌پشووی فه‌رمییه لیژنه‌كان سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی غازی ماڵانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كردووه، هه‌ر كارگه و بریكارێك به‌نرخی زیاتر له نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو هەفتەیە کێشەی کەمی غاز لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمەش وایکرد نرخی غاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و ناڕەزایەتیی هاوڵاتیانی لێبکەوێتەوە.