کوردستانی
زیندانیانی چاكسازی گەورانى سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی رایدەگەیەنێت مانگرتنی ژمارەیەك زیندانی لە ناو چاكسازی بەردەوامە و ئاماژە بەوەشدەكات تەندروستیان باشه باشە و لەژێر چاودێریدان.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك زیندانی لە ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی ژمارەیەك زیندانی بەهۆی بڕیارێكەوە كە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە مانیان گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو زیندانیانە ماوەی چەند ساڵێكە گیراون و لە زیندانن پێشتر بریارێك هەبووە هەر كەسێك سێ بەشی سزاكەی تەواو بكات بە مەرج ئازاد دەكرێت بەڵام ئێستا ئەو بریارە هەڵوەشێنراوەتەوە".
فەرهاد قادر وتیشی "دژی ئەو بڕیارە ئەو زیندانیانە مانیان گرتووە و چەند رۆژ پێش ئێستا دۆخی تەندروستیان باش نەبوو بەڵام ئێستا لەژێر چاودێریدان و تەندروستیان باشە".