کوردستانی

حزبێكی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەستنی كۆنگرەیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێكی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەستنی كۆنگرەیدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند حزبەكەی بڕیاریداوە لە كاتی خۆیدا گۆنگرە ببەستێت و پێداچوونەوە بەكار و بەرنامەی خۆی بكات.

عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بزووتنەوەی ئیسلامی لەكاتی خۆیدا كۆنگرە دەبەستێت كە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو داڕشتنی بەرنامەو پلانە بۆ داهاتووی بزووتنەوەكەمان".

ئەوەشی خستەڕوو "داوا لەهەموو ئەندام و كادیرەكان دەكات بۆ ئەو رۆژە خۆیان ئامادە بكەن بە پڕۆژەو بەرنامەی نوێوە كار بۆ سەرخستنی كۆنگرە بكەن".

باسی لەوەشكرد "بزووتنەوەكەمان دەیەوێت بە بەرنامەی باش و تۆكمە بچێتە ناو كۆنگرە و كار بۆ ئەوە دەكەین سەرجەم كێشە و كەموكورتیيەكان چارەسەر بكرێن".

بزووتنەوەی ئیسلامی یەكێكە لەو حزبانەی كە زۆرترین كێشەی ناوخۆی هەیە و لە ماوەی كۆتایی ساڵی 2018 ژمارەیە لە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لێ جیابووە، لە ئێستاشدا خاوەنی هیچ كورسیەكی پەرلەمانی كوردستان نییە بەهۆی لەدەستدا دەنگدەرو جەماوەرەكەی.

بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا 11 كۆنگرەی بەستووە و بریاریشە ئەمساڵ كۆنگرەی 12 ببەستێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان