کوردستانی
"محەمەد عەلاوی هیچ كێشەیەكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان نییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت قسەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كردووە لە بارەی پرسی گرنگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق و ئەو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كورد نییە و دەیەوێت لێكتێگەشتن هەبێت لە نێوانیان.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە قسەمان لەگەڵ محەمەد تۆفیف عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كردووە لە بارەی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تەواوی گفتوگۆمان لەگەڵ كردووە لەسەر پرسی كورد".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەگەڵی گفتوگۆمان كردووە و لە قسەكانی ئەوە دەركەوت كە ئەو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كورد و هەرێمی كوردستانیش نییە لە مامەڵەكردن و خۆ گونجاندن لەسەر پرسەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەروەها وتی "ئەو بڕوایەكی تەواوی هەیە لەسەر بوودجە و پێی وابوو كە مافی هاوڵاتیانە نابێت شەڕ لەگەڵ هاوڵاتیانی وڵات لەسەر ماف بكرێت كە مەبەستی هەرێمی كوردستان بوو".
باسی لەوەشكرد "محەمەد عەلاوی لەسەر پرسی نەوت هەوڵ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دەیەوێت لێكتێگەشتن و رێككەوتن بكرێت لە نێوان هەردوولا".
پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق كردووە لە بارەی پرسی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عیراق".