کوردستانی

یەكێتی دەیەوێت سەرۆك بگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی دەیەوێت سەرۆك بگۆڕێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 8ی شوباتی 2020 ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە لە بارەی پرسی هەمواری پەیڕە و پەسەندكردنی ماددەكان و وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی سەرۆك بۆ هاوسەرۆك كراوە. .

مستەفا چاوەڕەش، وتەبێژی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆی لە بارەی زۆرینەی ماددەكانی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە كردووە و هەروەها رای ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی لە بارەی پرسی هاوسەرۆكایەتی بۆ یەكێتی وەرگیراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی پەیڕەوەكە سەرۆك یان هاوسەرۆك كە لە داهاتوو یەكلادەبێتەوە دەسەڵاتیان دەبێت لە رێككەوتنەكان و داڕێژەری سیاسەتی یەكێتی ئەبن".

مستەفا چاوڕەش هەروەها وتی "كۆبوونەوەكان لە بارەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوام دەبێت و ئەوانەشی خۆیان بۆ سەرۆك هەڵدەبژێرن دەبێت چەند مەرجێكیان تێدابێت بە تایبەت كەسی دیار و ناوبانگیان هەبێت".

لە دوای تەواوبوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی چەندین كۆبوونەوەی لە بارەی پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجامداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان