گشتی

ئەو کەسەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دروست کرد گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دروست کرد گیانیله‌ده‌ستدا
مەودا میدیا-

ئەو کاریکاتێریستە سویدییەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دروست کرد، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی سوتا و گیانیلەدەستدا.

دەزگا ئەمنییەکانی سوید بڵاویانکردەوە، دوێنێ یەکشەممە (لارس ڤلێکس) ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تووشی رووداوێکی ترسناکی هاتوچۆ بوو، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو گڕی گرت و ئەو تیایدا سوتا و گیانیلەدەستدا.

(لارس ڤلێکس)ی 75 ساڵ، هونەرمەندێکی کاریکاتێری سویدییە، ساڵی 2007 کاریکاتێرێکی بێڕێزیی لەسەر محەمەد، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) دروست کرد، لەو کاتەوە لەژێر پاراستنی پۆلیسی سویددا دەژی.

هەر لەو رووداوەدا ئەو دوو پۆلیسەش کە لەگەڵ کاریکاتێرستەکەدا بوون بەهەمان شێوە گیانیان لەدەست داوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن