کوردستانی

ئۆتۆمبێلەكانی خۆڵ و خاشاك بۆنی ناخۆش بڵاودەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلەكانی خۆڵ و خاشاك بۆنی ناخۆش بڵاودەكەنەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەشی زۆری ئۆتۆمبێلەكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنوری سلێمانی بۆنی ناخۆش بڵاودەكەنەوە و هاوڵاتیانیان بێزاركردووە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاكی هاوڵاتیان لە كۆڵان و گەڕەك و شوێنەكان كۆدەكەنەوە بۆنێكی زۆر ناخۆش بڵاودەكەنەوە و هاوڵاتیانیان بێزاركردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشە ئەوەیە ئەو خۆڵ و خاشاك و خواردن و شتانەی كە دەكرێنە ناو ئۆتۆمبێلەكەوە و دواتر تێكەڵ دەبن لە كاتی خاڵیكردن ئۆتۆمبێلەكە ناشۆرێت و سەرئەنجام ئەو بۆنە بڵاودەبێتەوه بەتایبەت كاتێك بە كۆڵان و گەڕەكەكان دەگەڕێن".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەروەها وتی "داوامان لە كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك كردووە بۆ ئەوەی رۆژانە لە شوێنی خۆیان دوای تەواوبوونی كارەكانیان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاكەكە ئۆتۆمبێلەكانیان بشۆن و پاكیان بكەنەوە تا ئەو بۆنە بڵاونەكەنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان