کوردستانی
كێشەی كارەبای دوو گەڕەك چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی چارەسەرکردنی بارزۆری سەر چوار فیدەر و نەهێشتنی سەرە مەحاویلە لەسەریان لە گەڕەکەکانی خەبات و رۆژهەڵاتى سلێمانی کارمەندانی سیانەی سەیوان فیدەرێکی نوێیان دانا٠
کاروان مەعروف، لێپرسراوی سیانەی کارەبای سەیوان رایگەیاند "بەسەرپەرشتی سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای پارێزگای سلێمانی تیمەکانی سیانەی سەیوان توانیان فیدەرێکی کارەبا بۆ سوککردنی بارزۆری فیدەرەکانی (۳۱ و ۱۷۱ و۱۷۹ و ۲۱٥) رابکێشن لە گەڕەكی خەبات و رۆژهەڵات".
ئەوەشی خستەڕوو " بەدەرکردنی ئەو فیدەرە نوێیە باری ئەو چوار فیدەرە سوک دەبێت و ئەو دوو گەڕەكە سەرە مەحاویلەیان نامێنێت".
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و ساردی كەش و هەوا كێشەی كارەبا دروست دەبێتت و بەهۆیەوە بەشی زۆری گەڕەكەكان توشی كەمی كارەبا و سەرە مەحاویلە دەبن.